چەند ڕێنماییەك بۆ پارێزگاری لە جوانیت لە كاتی بەرۆژووبووندا
رۆژووگرتن پاڵەپەستۆیەكی زۆر دەخاتە سەر جەستە، بەوپێیەی كە ماوەیەكی زۆر بێ خواردن و خۆراك و ئاو دەمێنێتەوە، بەمەش جەستەت لە وشك بوون نزیك دەبێتەوە، ڕەنگە پێستت ئەزیەت بدات و هەروەها هەندێ كاریگەریی لەسەر بێتاقەتی و ماندووبوونیشت بكات، بۆیە ڕێنمایی پسپۆڕانی جوانكاری لە كاتی بەڕۆژووبووندا دەبێتە جێگەی پارێزگاری لە جوانیت، بەم چەشنەی خوارەوە، سەرەتا پێویستە ڕۆژانە پێستت پاك بكەیتەوە، بەتایبەت شەوان بەر لە نووستن، هەروەها بەكارهێنانی كرێم و كەرەستەی تەڕكردنی پێست لە كاتی بەڕۆژووبووندا، تاوەكو قەرەبووی كەمبوونی ئاو لە پێستدا بكاتەوە، ڕۆژانە لە دوای بەربانگەوە تاوەكو پارشێو، پێویستە ئاو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی بۆنی دەمت خۆش بێت، پێویستە لە كاتی پارشێودا خەیار و چای سەوز و پرتەقاڵ و میوە بخۆیت، هەروەها ددانیشت بشۆیت لە دوای پارشێودا، گرنگی بە سەوزەكان لە كاتی خواردن بدە، هەروەها شیرینەمەنی كەم بكەرەوە، هەفتەی جارێك خۆت بشۆ، ئەگەر زۆر پێویست بوو، بیكە بە دووجار، تاوەكو قەرەبووی وشكیی پێستت بكاتەوە، خەوێكی باش بكە كە ڕۆژانە لە هەشت كاتژمێر كەمتر نەبێت، ماكیاژیش بە سادەیی بكە بۆ كاتی دەرچوون و دەوام.
