لە ڕەمەزاندا چۆن پارێزگاری لە جوانی و نەرمیی قژت دەكەیت

لە ڕەمەزاندا چۆن پارێزگاری لە جوانی و نەرمیی قژت دەكەیت

هەندێك لە پسپۆڕان دەڵێن، پێویستە خانمان ڕۆژانە قژیان بشۆن، كە ئەوەش ئەركێكی زۆرە و ماندووبوونی دەوێت، بەهۆی ئەوەی ئافرەتان لەو مانگەدا ماندوون و كاری ماڵەوەیان زۆرە، دەتوانن شووشتنی قژیان كەمتر بكەنەوە بۆ هەفتەی دووجار، چەند ڕێنماییەكیان دەربارەی جۆری قژ داوە كە بریتیین لە، ئەوانەی كە قژیان ڕەق و دڕە پێویستە دوو ڕۆژ جارێك قژیان بشۆن لەگەڵ شانەكردنی بەهێز، تا دەگەیتە ڕەگی مووەكان، ئەو شامپۆیانەش بەكار بهێنن كە ماددەی چەورییان تێدایە. ئەوەی قژی لوولە، پێویستە سێ تا چوار جار لە هەفتەیەكدا بشۆردرێت، هەروەها ئەو جۆرە شامپۆیانە بەكار بهێنرێت كە دەوڵەمەندە بە ڕۆنی گوێزی هیندی. سەبارەت بەوانەی كە قژیان خاوە، كە خەونی هەموو ئافرەتێكە، پێویستە ڕۆژێك نا ڕۆژێك پرچیان بشۆن، هەروەها شامپۆ و بەلسەمی سادە بەكار بهێنن، لەگەڵ ئەوەش ڕۆژانە جارێك شانەی بكەن. پێویستە بزانیت كە قژت چەورە یان نا، بۆ ئەوانەی قژیان چەورە، پێویستە ڕۆژانە قژت بشۆیت، هەروەها شامپۆی پڕ لە نەعناع و كالیتۆس و ڕۆنی داری چای بەكار بهێنن، لە كۆتاییدا ئەوەی قژی بۆیە كردووە، دەتوانێت بەپێی جۆری بۆیەكە بیشوات، كە زیاتر دوو جارە لە هەفتەیەكدا، بۆ ئەوەی ڕەنگەكەی نەڕوات و ون نەبێت.

Top