گرنگیدان بە قژ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا

گرنگیدان بە قژ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا

لە مانگی ڕەمەزاندا وەك كابانێك، كە زیاتر خەریكی ماڵ و خواردن دەبیت، هەندێك جار خۆت فەرامۆش دەكەیت، بەتایبەت زیاتر قژت، هەر بۆیە پسپۆڕانی بواری قژ و ئارایشت چەند ئامۆژگارییەك بە خانمان دەدەن و دەڵێن: «بەهۆی ئەوەی لەو مانگەدا بەرۆژوو دەبیت و تەواوی هۆرمۆن و ئەندامانی جەستە وشكبوونیان پێوە دیار دەبێت، قژیش كە بەشێكی زۆر خۆراك و ئاو لە جەستە وەردەگرێت، بەو پێیەی ماددەی میلانینی نێو پێكهاتەی قژ پێویستی بەردەوامی بە گەشەكردنە، بۆیە وشكی و لاوازیی پێوە دیار دەبێت». بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕان ئامۆژگاری دەكەن كە ئەگەر نیازت وایە قژت ببڕیت، ئەوە لەو مانگەدا دەرفەتێكی باشە تاوەكو نزیكبوونەوە لە جەژن قژت ڕێك دەكەوێتەوە و شیك دەبێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا لەچك دەكەیت و سەرپۆش لەسەر دەكەیت، ئەگەر قژیشت ببڕیت یان گرنگیی پێ نەدەیت، هێندە دیار نابێت، بەڵام گرنگە بۆ كاتی جەژن ئارایشتێكی ڕێك و سیشوار و هایلات و كرێم و كریاتینی بكەیتەوە. بۆ ئەوانەی قژیان ناوەندە واتە نە زۆر درێژە و نە كورتە، هێندە كێشەیان نابێت، بەڵام ئەوانەی قژیان درێژە و تووشی بێهێزی و سووتان بووە، یان هەڵدەوەرێت، دەتوانن لە سەرەتای ئەو مانگەدا ئەو بڕە ببڕین كە زیانی پێ گەیشتووە، وەك خانمێك هەوڵ بدە ئەو شێوە قژبڕینە هەڵبژێریت كە لەگەڵ ڕوخسار و شێوەت دەگونجێت، ئەگەر نا جیاوازیی نێوانیان جوانیت دەشێوێنێت، بەهۆی ئەوەی تەواوی جەستەت لەو مانگەدا وشبوونەوەی پێوە دیار دەبێت، بۆیە وا چاكە هەفتانە دوو جار قژت بشۆیت تاوەكو زیاتر وشك نەبێت.

Top