لە ڕەمەزاندا ئەتەكێت و شێوازی ڕەفتارت بەرزتر بكە
لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، ماڵێكی جوان و خنجیلانە و كابانیی خۆت نیشان داوە، وێڕای ئەوەش پێویستە شێوازی ڕەفتار و ئەتەكێتت بەرز و لە لووتكەدا بێت، چونكە ئەو مانگە بە هەموو لایەنەكانەوە جوانە و پێویستە مرۆڤیش سەراپای خۆی و ڕەفتار و كارەكانی پاك و بێگەرد بن، هەندێ ئەتەكێت لەو مانگەدا هەن وەك پسپۆران ئاماژەی پێ دەكەن بریتیین لە: لە كاتی دەرچوون سەرپۆش و ڕەفتە لەسەر بكە، بۆ ئەوانەی كە بە سەرپۆش نین، ئافرەتان هەوڵ بدەن وەك ڕێزێك لە مانگی ڕەمەزان، با سەرپۆشێكیان لەسەر بێت، هەروەها وەك خانمێك هەوڵ بدە لەو مانگەدا زۆرترین هاوكاریی هەژاران و ئەوانە بكەیت كە دەستی دەرامەتیان كورتە و لە كەشێكی دارایی خراپدا دەژین، بە تایبەت كەسانی نزیكی خۆت، كە دەتوانی بە شێوەی داوەتكردن و ناردنی هاوكاری بۆیان و كڕینی شتومەك بۆیان هاوكارییان بكەیت، هەروەها سەر لە ئێوارە كاتێك خواردن دروست دەكەیت، هەوڵ بدە خواردنی زیاتر لە بەشی خۆتان ئامادە بكەیت، قاپێك یان كەمێكیان بۆ ئەو جیرانەی تەنیشت خۆت بنێرە، كە ئەوەش مانای هاوكاری و ڕێزگرتن و خۆشەویستی دەبەخشێت، لە كاتی بەربانگدا، وێنەی خواردن و خواردنەوەكانتان بڵاو مەكەرەوە، چونكە ڕەنگە كەسانێك هەبن كە ژیانیان هێندە باش نەبێت، بە بینینی وێنەكانت لە سۆشیاڵ میدیادا هەستێكی ناخۆشیان پێ بگات، هەروەها دوور بكەوە لە قسە و قسەڵۆك و باسكردنی كەسانی دیكە، ئەگەر كاری فەرمیت هەبوو، دەوامی خۆت ئاسایی بكە و ئەگەریش ئافرەتی ماڵی، خەریكی ئامادەكاری و گرنگیدان بە بە كەسوكارت، ئەگەر بە ڕۆژوو نەبوویت، لە شوێنی گشتیدا خواردن و خواردنەوە مەخۆرەوە، بەڵكو بە نهێنی بێت، كاتێك لەو مانگەدا نەخۆش دەكەویت، بە بەرچاوی كەسانی دیكەوە هیچ شتێك مەكە كە گومان بكەن بە ڕۆژوو نیت، هەوڵ بدە دوای بەربانگ پشوویەك بدەیت و پاشان سەردانی كەسانی دەوروبەر بكەیت.
