ئەتەكێتی نووسین و ناردنی نامە بۆ خانمان

ئەتەكێتی نووسین و ناردنی نامە بۆ خانمان

بەشێكی ژیانی ئێستا، بووەتە گرنگیدان بە نامە ناردن و گۆڕینەوە و پەیوەندی كردنی تەلەفۆنی و ئەپەكانی سۆشیاڵ میدیا، هەموو ئەوانە لە ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتاندا هەن، بۆیە ئەتەكێت و كارپێكردن بەو جۆرە پەیوەندییە، پێویستی بە ئەتەكێت و لێزانین و مامەڵەكردنی باش هەیە، خانمان هەروەها پێویستیان بە ڕێگەی ناردنی پەیامەكانیانە بۆ كەسانی نزیك و خۆشەویستان و دەستە خوشكەكانیان، پسپۆری ئەتەكێت و شێوە (هند مۆیەد) دەڵێ: نامە گۆڕینەوە لە ئێستادا پێویستییەكی گرنگی ڕۆژانەی خانمانە، بەهۆی ئەوەی ناتوانن هەموو قسەیەك بكەن، یان نهێنییەك شتێك بۆ كەسانی دیكە بنێرن لە شوێنی گشتی و فەرمی و دەوام و زانكۆدا، هەروەها ڕێگەیەكە تاوەكو قسە و باسەكانیان بە كەسانی دیكە بگەیەنن، لێرەدا چەند شێوازێكی مامەڵەكردنی نامە گۆڕینەوە هەن، كە ئەوانەن: دواكەوتنت لە كات پێویستە نامەی لێبووردن بنێرێت، كاتێك دڵت تەنگە بە نامە قسە بكە دڵت ئارام دەبێتەوە، نامەت بۆ هاتووە زیاتر لە كاتژمێرێک دوای مەخە و وەڵامی بدەوە، كاتێك كارت بە كەسێكە، بە دەنگی بەرز بانگی مەكە، دەتوانی بە نامەیەك ئاگاداری بكەیتەوە، یان هاوڕێیەكت شوێنی جەستەی دیارە یان هەڵە دەكات، بە نامە پێ بڵێی، كاتێك لەگەڵ كەسانی نزیكی خۆتیت و كەسێك قسەی هەڵە دەكات، بە نامە ئاگاداری بكەرەوە، نابێت نامە بۆ داوەتی فەرمی و بانگهێشتكردن بەكار بهێنرێت، بەڵكو پەیوەندی جوانترە، پرسەنامە بە نامە نابێت، كەسێكی نزیكت پرسەی هەیە، دەتوانی پەیوەندی پێوە بكەیت، لەگەڵ كەسانی نزیكی خۆت، بە دڵی خۆت قسەكانت لە نامەكانت بكە، تەنانەت گاڵتە و قسەی خۆشیش بكە، بەڵام بۆ كەسانی دیكە فەرمی و بە شێوەیەكی ڕێك نامەكە بنووسە و بنێرە، درەنگانی شەو نامە بۆ كەسانی گرنگ مەنێرە، بۆ بەیانی دوای بخە، نهێنییەكانت بە نامە مەنێرە، باسكردنی كەسانی دیكە و هەڕەشە بە نامە هەڵەیەكی گەورەیە.

 

Top