چۆن مامەڵە لەگەڵ حاڵەتی شەرمنی دەكەیت

چۆن مامەڵە لەگەڵ حاڵەتی شەرمنی دەكەیت

شێوازی مامەڵە و كەسایەتی بۆ ئافرەتان گرنگە، بۆیە پێویستە لە هەموو شوێنێك ئەتەكێت و شێوازی مامەڵەیان جیاواز بێت و، دیمەنێك نەبەخشن كە مایەی شەرمەزاری بێت، ڕۆژانەی ژیانی كچان پڕە لە حاڵەتی شەرم و شەرمەزاری، هەندێك جاریش شكانەوەی تێدا بەدی دەكرێت، لێرەوە چەند خۆ ئامادەكارییەك هەن كە یارمەتیت دەدەن لەو كاتانە ڕزگارت ببێت، سەرەتا كاتێك كەسانێك دەبینیت كە ماوەیەكی زۆرە نەتبینیوە یان ناویانت بیر چووەتەوە، مەشڵەژێ و دوای سڵاوو هەڵپرسین، هەواڵی كاری ئێستای بپرسە، بە خاتوون یان بە برای بەرێزم بانگی بكە. كاتێك كەسێكی ناودار سڵاوت لێ دەكات، هێندە تەماشای مەكە، بەڵكو بە شێوەیەكی ئاسایی وەك كەسێكی ئاسایی وەری بگرە، هەمیشە لە كاتی قسەكردن سەیری ناوچاوی كەسی بەرامبەر بكە، لەگەڵ زەردەخەنەیەكی كەم بە بەردەوامیش نەبێت. كاتێك دەچیتە شوێنێك، كۆمەڵە كەسێك لەوێ بوون، یەكێكیان دەناسی، سەرەتا سڵاو لە هەمووان بكە، پاشان ئەو كەسەی دەیناسیت، یان دەتوانی سەرەتا سڵاو لە كەسی ناسراوت بكەیت و پاشان ئەوانی دیكە، ئەگەر چویتە شوێنێك كەست نەدەناسی، دەتوانی خۆت نزیك بكەیتەوە لەو كەسانەی هەست دەكەی دیارن و كەسانی بەرزن، ئاساییە خۆت بناسێنیت یان بابەتێك بكەیتەوە تاوەكو ناسیاوی دروست بكەیت، كاتێك ڕات وەردەگرن پۆزەتیڤ بە، نەوەك نیگەتیڤ.

 

Top