كرێمی سەرەكی بە سەلیقەوە بەكاربهێنە

كرێمی سەرەكی بە سەلیقەوە بەكاربهێنە

ماكیاژەكەت جوانی روخسارت گەش و كراوە دەكات، ئەگەر بە شێوەیەكی دروست و كارامە بیكەیت، نموونەیەكی قەشەنگ بە روخسارت دەدات، زۆربەی خانمانیش وادەزانن كرێمی ئەساس جوانت دەكات، بە پێچەوانەوە كرێمی ئەساس تەنیا بۆ داپۆشینی ئەو گرفتانەیە كە لە پێستی روخساردا هەن، تا پێستی روخسارت جوان و بەرچاو بێت، دەبێ بەم جۆرە كرێمێك هەڵبژێریت، بەڵام دوای زانینی ئەو مەرجانە :

سەرەتا دەبێ جۆری پێستی روخسارت بناسی، كە ئایا چەورە یان وشكە یان ئاساییە، هەروەها بزانە ئەو كرێمەی بەپێی زانیاریی خۆی كە لەسەری نووسراوە، هاوشێوە بێت لەگەڵ شێوەی پێستت، تا هیچ گرفتێكت بۆت دروست نەكات، ماوەی هەر دوو مانگ جارێك كرێمەكەت بگۆڕە، چونكە تا زۆر بمێنێتەوە زیاتر بێ سوود دەبێت و جوانی لە دەست دەدات، هەوڵبدە هەمان ئەو جۆری كرێمەكەی خۆت پەیدا بكەیتەوە، بەڵام نوێ بكەوە و ئەوەی پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاری مەهێنە، وا باشە ئەو كرێمە هەڵبژێریت كە رەنگی پێستت بە یەك یان دوو نمرە دەكاتەوە، چونكە زیاد لەو نمرەیە جوانیت دەشێوینێت و كەمتریش رەنگی روخسار و گەردن جیاواز و دیار دەكات، هەردەم كرێمی ئەساس لە رۆژدا بەكاربهێنە، چونكە بەكارهێنانی لە شەودا ئەوەندە كاریگەریی نابێت وەك ئەوەی لە رۆژدا دەیبێت، ئەگەر كرێمی ئەساست بەكارهێنا، رەنگەكەی بووە هۆی جیاوازیی لە رەنگی پێست و جەستە، وا باشە ئەو رەنگە بەكارنەهێنیت، یان رەنگێكی دیكەی لەگەڵ بەكاربهێنە، بۆ هاوشێوەكردنی رەنگی روخسارت، هەوڵبدە هەردەم كرێمی رەنگی نیمچە زەرد هەڵبژێرە، یان ئەوەی بە رەنگی خاكی ناسراوە، چونكە ئەو رەنگە رەنگی سەرەكیی پێستە و بەمەش كاریگەریی تەواوی دەبێـت لەسەر جوانیت.

Top