چۆن پانتۆڵی شیك بۆ لەشولارت هەڵدەبژێریت؟

چۆن پانتۆڵی شیك بۆ لەشولارت هەڵدەبژێریت؟

هەڵبژاردنی پانتۆڵ پێویستی بە رێنمایی و چەند زانیارییەك هەیە، لێرەوە ئاشنایان ببە: هەردەم رەنگی پانتۆڵەكەت با رەنگی تاریك بێت، وەك رەش و قاوەیی تۆخ، رەساسی، چونكە ئەوانە باریك و كەم كێشت نیشان دەدەن، قوماشی پانتۆڵەكەت لە جۆری نەرم هەڵبژێرە نەك لەو جۆرانە كە لە پەموو دروست كراون، چونكە قوماشی نەرم بە جەستەوە دەنووسێت و باریكتر دەردەكەویت، بەڵام قوماشی پەموو كراوەتر دیار دەكەوێت، ئەو شێوازانەی پانتۆڵ هەڵبژێرە كە خوارەوە تەسكە، ئەمەش یەكسانییەك لە نێوان ناوقەد و قاچدا دروست دەكات، كاتێك پانتۆڵ لەبەر دەكەیت، هەوڵ بدە قەمیس، یان چاكێتی درێژ لەبەر بكەیت، چونكە بەشی ناوقەد و حەوز ون دەكات و بەمەش باریكتر دیاردەكەویت. بۆ ئەوانەی لاوازن و جەستەیان باریكە، دەتوانن ئەو خاڵانەی سەرەوە بە پێچەوانەوە وەربگرن تا جەستەیان ئەوەندە باریكتر دەرنەكەوێت، با تەنیا یەك جۆرە پانتۆڵت نەبێت، بەڵكو هەموو جۆرەكانت هەبێت، وەك : پانتۆڵی قوماش، كاوبۆی (جینز)، پێست، ئەوانە هەر یەكە بۆ بۆنە و شوێنێك لەبەر دەكرێن.

Top