كلی شل و ئای لاینەر و قەڵەم چاوەكانت

كلی شل و ئای لاینەر و قەڵەم چاوەكانت

ماكیاژی چاوەكان تا جوان و ناوازە بن، دەبێتە مایەی نیشاندانی گەشیی چاوەكانت، ماكیاژی چاویش بە كەرەستەكانی جوانكاری دەكرێن، ماوەیەكە دەیان جۆرە كەرەستەی ئەو ماكیاژە دەركەوتوون، ئەمەش وای كردووە ببێتە مایەی دوودڵی و نیگەرانی بۆ خانمان، بە تایبەتی بەكارهێنانی كلی شل و ئای لاینەر و جەلی و قەڵەمی چاو، گۆڤاری (بۆڵد سكای)، تایبەت بە خانمان جیاوازیی نێوان ئەو دوو كەرەستەیەی كردووە و تیایدا هاتووە: پسپۆڕانی ئەو گۆڤارە وایان پێ باشە كە زیاتر كلی شل بەكار بهێنرێت، هەندێكی دیكەش دەڵێن قەڵەمی چاو چاكترە لە كلی شل، بەهۆی زوو لادان و نەڕژانی بەسەر پێستی روخساردا، لایەنە چاكەكانی ئای لاینەریش رەنگێكی رەشی جوانتر بە هێڵێكی راست دەبەخشێت، كە ئەوەش چاوەكان زیاتر جوانتر دەكات، هەمان كات لایەنی خراپیشی هەیە كە دەبێ ئای لاینەر بە خێرایی بەكار بهێنرێت. سەبارەت بە قەڵەمی چاو، كە لەكاتی لێداندا پێویستی بە وشكبوونەوە نییە، دەتوانیت لە هەموو كات و شوێنێكدا بەكاری بهێنیت، بەڵام خراپیی قەڵەم ئەوەیە كە هێڵی تەواوت بۆ دەستەبەر ناكات و، دەبێت ماوە ماوە بۆ تیژكردنەوەی هێڵی چاو بەكاری بهێنیت، هەروەها زوو دەسڕێتەوە.

Top