پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بە سەر قونسوڵ و حكومەت و گەلی ژاپۆن راگەیەندرا

پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بە سەر قونسوڵ و حكومەت و گەلی ژاپۆن راگەیەندرا


بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی قونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆنی لە هەولێر کرد و لەلایەن (میکیهیرۆ ئاراکاوا)ی سەرقونسوڵەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
‏‎
لە سەردانەکەیدا هەڤاڵ مەحمود محەمەد، پرسەنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە سەرقونسوڵ و حکومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند بەبۆنەی تیرۆرکردنی (شینزۆ ئابێ) سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی ژاپۆن.

لەبەرامبەردا (میکیهیرۆ ئاراکاوا) سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی ژاپۆنی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گەلی کوردستان کرد و پەیوەندی و دۆستایەتی ژاپۆن و کوردستانی بەرزنرخاند.

Top