بەرێزان سەرنووسەرو نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

بەرێزان سەرنووسەرو نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

 

سڵاوێکی گەرم

پیرۆزبایی یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری گوڵان لە ئێوەی بەڕێز دەکەم. گۆڤاری گوڵان لە رۆژنامەگەری کوردی ناوێکی درەوشاوەیەو لە قۆناغە جیاوازەکانی ٢٨ ساڵی رابردوو پەنجەمۆری خۆی لە رووداوە سیاسێکانی کوردستان داناوەو توانیویەتی پیشەییانەو کوردانە خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان بکات و خوێنەری کورد بەرچاوروون بکاتەوە لە ھەموو ئەو تەوەرانەی کە تیشکی خستۆتە سەر.
پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئومێدەوارین کاروانتان بەردەوام بێت بۆ خزمەتکردنی بزاڤی رۆژنامەگەری کوردستانی و پرۆسەی سیاسی و حوکمرانی گەلەکەمان و کۆمەڵگەی کوردستانی.

لەگەل رێز
مسعود حيدر
راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى

Top