لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە هەولێر دوو تۆمەتباریان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧ی١٠ی٢٠٢٠، لەچالاکییەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت بەناوەکانی (ب ـ س ـ ح) و (س ـ أ ـ م) کە بڕی (۲٤٤) غرام کریستاڵ ـ (۲٠٠) غرام هێرۆین ـ (۳۳) غرام جامایکا ـ (۲٠) غرام حەشیش و (۲٠) دەنك حەبی هۆشبەری سۆمادرین تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەریان لابوو".

ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەو تۆمەتبارانە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە دوو دەمانچە و یەك غەدارەیان لەدەست گیرا.

















باسنيوز



Top