لە سنووری کۆیە بەهۆی ڕوووداوێکی ھاتوچۆوە ھاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا
زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠ لەسەر ڕێگەی کۆیە – دوکان لە نزیک گوندی سوێرەلە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤێکترا وەرگەڕاوە و بەو ھۆیەوە شوفێرەکەی بە سەختی بریندار بووە".
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە گوتیشی: "دوای گەیاندنی شۆفێرەکە بە نەخۆشخانەی ھەولێر، بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە".
زاهیر محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد: "ڕووداوەکە بەھۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەوە ڕووی داوە و ئێستا لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە".
باسنيوز
