خۆپیشاندەران رێگەی نێوان خانەقین – دیالە دادەخەن
ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020، عەدنان محەممەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی شارەوانیی شارەبان، رايگەیاند:" ئەمڕۆ گەنجان و گوندنشینانی سنووری شارەبان بە هۆكاری نەبوونی كارەبا وكەمی خزمەتگوزارییەكانی وەك خراپی رێگاوبانەكان، رێگەی خانەقین و بۆ قەزای باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالەیان داخست."
ئاماژەی بەوەش كرد، كە لە ئێستادا داواكاریی هاووڵاتیان گەیەنراوەتە پارێزگاری دیالە، بە ئامانجی چارەسەری كێشەكە."
ئەركان حەمید، نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەیاداشتێكدا ئەوەی خستبووە روو، كە خۆپیشاندانەكەیان "دژی دابیننەكردنی خزمەتگوزارییە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دیالە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە."
باسنيوز
