وەزارەتی دارایی: بەهۆی خۆدزینەوە لە باج بیست كۆمپانیامان دایە دادگا
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی كە كەمێك لەمەوبەر بڵاو كراوەتەوە، لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازیدا بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای داوەتە دادگایەكی تایبەت تاوەكوو ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
جەختیش كراوەتەوە كە لەمەودوا هەر كۆمپانیا و كەس و لایەنێك خۆیان لە باجدان بدزنەوە، ڕێگەی یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.
باسنيوز
