سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی عەمەل دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی عەمەل دەكات
سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە كەسایەتیی سیاسیی عێراقی د. سەلیم ئەلجبووری، سەرۆكی حزبی عەمەل (گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی) كرد و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیییەكانیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە د. سەلیم ئەلجبووری، سەرۆكی حزبی عەمەل كرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی عەمەل (گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی) كرایەوە.











باسنيوز


Top