لە قەڵادزێ باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر کران
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.10.7 یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ توانیان دوو کەس دەستگیر بکەن کە بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیانیان تۆمەتبارن و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا کە چەندین ماتۆڕسکیلیان لەبەردەم ماڵی هاووڵاتیان دزیوە".
گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم باندە پێکدێت لە فڕێنەر و فرۆشیار، ئاسایشی قەڵادزێ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی تری باندەکە."
محەمەد فازڵ ڕاشی گەیاند: "تۆمەتباراەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی مادەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون".
باسنيوز
