ئەفسەرێکی پێشمەرگە بڕوانامەی زانکۆیەکی جەنگیی ئەمریکای بەدەست هێنا
لەمبارەوە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، عەقید ڕوکن محەمەد سەعید، یەکەم پێشمەرگەی قوتابیی نێودەوڵەتییە لە پرۆگرامی زەمالەی نێودەوڵەتیی سەر بە زانکۆی بەرگریی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرچووە.
عەقید محەمەد بڕوانامەی ماستەری لە ماوەی ساڵێکدا لە بواری ستراتیژیەتی سەرچاوە نیشتیمانییەکان لە کۆلێژی ئەیزەنھاوەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ستراتیژیەتی مرۆیی سەر بە زانکۆی بەرگریی نیشتیمانی ئەمریکا بەدەست ھێناوە.
باسنيوز
