ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 4/10/2020، لە كاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببنەوە، کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکاریی تەواوە لەسەر کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان، کە بڕیارە بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوە بچێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، رێوشوێنی چۆنیەتی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکەی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
باسنیوز
