وەزارەتى خوێندنى باڵا: لە چەند ڕۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی، ئاشکرای کردووە لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە و هاوکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى ئەمڕۆ شەممە ٣ی٩ی٢٠٢٠ بە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگەیاندووە: "دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کراوە و هەر دوێنێش ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا".
گوتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوای لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى کردووە لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)."
گوتیشی: "پێویستە دەرچوان بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕ بکەنەوە".
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕای گەیاندووە: "لە چەند ڕۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچوان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەندراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتە ڕوو."
باسنیوز
