سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی شێخ حەسەن قەیوانی دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی شێخ حەسەن قەیوانی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ سەعد قەیوانی کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی شێخ حەسەن قەیوانی باپیرییەوە.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت
k24 -
Top