له سلێمانى ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی وەرگەڕان لە شەقامی سەرەکیی سەرچنار - تاڤگە نزیک سیتی سینەما ڕووی دا، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوون بە خێرایی دیاریکراوی شەقامەکه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوچۆى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه بریندار بووه.
باسنيوز
