له ههولێر چەند شوێنێکی شەقامی شۆڕش نۆژەن کرانەوە
ئهمڕۆ چوارشهممه 23/9/2020، سهرۆكایهتیی شارهوانیی ههولێر ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، بههۆی خراپبوونی بەشێکی شەقامی شۆڕش، لەلایەن تیمەکان و بەهاوکاریی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سەرجەم چاڵ و شکاوییەکانی شەقامەکە چاک کرانەوە و قیڕتاو کران".
وێڕای قەیرانی دارایی، لەلایەن تیمەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بە گوێرەی پێویست، لەپێناو ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان بەڕێوە دەچێت و لە شاری هەولێریش پرۆسەیەكی دیكه بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی چاڵ و شكانی شەقامەكان بەڕێوە چوو.
باسنيوز
