هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کاتی دەوامی بەشی مۆڵەت بڵاو کردەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کاتی دەوامی بەشی مۆڵەت بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران لەبارەی کاتی دەوامی بەشی مۆڵەت لە بەرێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی هەولێر کە تێیدا سەرجەم شۆفێران هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کەوا لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 2020/9/27، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر تاکو کاتژمێر 4ی سەر لەئێوارە دەبێت لەجیاتی کاتژمێر 6ی ئێوارە.

روونیشکراوەتەوە، کە ئەم کەمکردنەوەی دەوامە لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کەپێشتر لەبەشی مۆڵەت هەبوو.













باسنیوز



Top