حەلبوسی بۆ پەرلەمانتاران: ئامادەی کۆبوونەوەی شەممە بن بۆ پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن
ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن یەکلا بکرێتەوە.
محەمەد حەلبوسی بە ئاماژەکردن بەوەی، بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە، داواکاریی هاووڵاتییان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە جێبەجێ دەکرێ، داوای لە پەرلەمانتاران کردووە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 26-9-2020ـی پەرلەمان، ئامادەبن.
حەلبوسی هەورەها رایگەیاندووە، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق تەنیا بریتی دەبێ لە پەسەندکردنی پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
باسنيوز
