له ماوه‌ى دوو مانگدا دوو برا به‌هۆى کۆرۆناوه گیانیان لەدەست دا
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له كه‌سێكى نزیكى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستى كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/9/2020، عومه‌ر محه‌مه‌د، كه دانیشتووى گوندى (كانى هه‌نجیرى برایم ئاغا)ى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵه، به‌هۆى تووشبوونى به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست دا، د. ڕه‌زا محه‌مه‌دى برایشى له ڕۆژى 19/7/2020 به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانى له‌ده‌ست دابوو.
هه‌ردوو براكه دواى تووشبوونیان به كۆرۆنا، بۆ ماوه‌ى 20 ڕۆژ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، پاشان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باس‌نیوز
