سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئاڵمانیا لە هەولێر كرد
لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر، كونسوڵی ئاڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد، كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.
هەر لەو كۆبوونەویەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
k24 -
