چوار تیم سەرقاڵی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکیی حاجی ئۆمەرانن

چوار تیم سەرقاڵی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکیی حاجی ئۆمەرانن
بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و رێگاوبانی سۆران دەڵێت، دوای رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لەڕێگەی چوار تیمەوە پڕۆژەی چاككردن و قیڕكردنی رێگای سەرەكیی حاجی ئۆمەران جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و رێگاوبانی سۆران، رایگەیاند: "چاکكردنەوە و قیڕتاوكردنی رێگای سەرەكیی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، پڕۆژەیەكی گرینگ و ستراتیژییە و ئێستا دەست بە كارەكانی كراوە و لەڕێگەی چوار تیمەوە پڕۆژەكە بەڕێوە دەچێت".

بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و رێگاوبانی سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد: "گوژمەی تەرخانكراوی پڕۆژەكە بریتییە لە یەک یەك ملیار دینار، پرۆژەکە بە درێژای زیاتر لە 15 كیلۆمەترە، لەگەڵ قیڕتاوكردنی زیاتر لە 9 كیلۆمەتر و دانانی شۆستە و هەندێك خزمەتگوزاریی پێویست لەڕووی هاتوچۆوە".

ئەندازیار خوسەرەت سادیق دری، ئەوەشی خستە ڕوو: "پڕۆژەكە بە سەرپەرشتیی كەرتەكەمان و ئەندازیاران و ستافی شارەزا بە شێوەی خێرا بەڕێوە دەچێت".












باسنیوز


Top