لە كەركووك باوكێك بە گوللە کوڕێکی خۆی کوشت
عەقید یووسف ساڵح، بەرێوەبەری پۆلیسی دۆمیزی كەركووك، رايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2020، لە گەڕەكی عەسكەریی كەركووك باوكێك تەقەی لە كورێكی تەمەن ١٦ ساڵی خۆی بەناوی (ع. ح. ئ) كردووە و بە سەختی بریندار بووە و دوای گیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە."
گوتیشی: "باوکی کوژراوەکەوە پاش تاوانەکە هەڵاتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای بکوژەکە دەستی پێ کردووە".
باسنيوز
