سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە


سەرۆک بارزانی سەبارەت بە کوشتنی باوک و دایک و کچێکی کورد-ی دانیشتووی شاری بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێ و هاوکات دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکات کە توانیان لە کاتێکی زوودا تاوانباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە داخەوە هاووڵاتی دارا ڕەئوف كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران. وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا ڕەئوف دەكەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم كە توانیان خێرا تاوانباری سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن.

مسعود بارزانی

16ـی ئەیلوولی 2020
Top