نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی دەکات
پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە 16-9-2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوه‌کەدا كه مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوایين بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكێشكرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوەتەوە كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
بەپێی راگەیێندراوەکە دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە كه تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگيی زیاتری نێوان لایەنەكان و تهبايى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
rudaw
