پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرێک کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 6ـی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە یەک خاڵ، کە خوێندنەوەی راپۆرتی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤە، جگە لە خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌دۆخی چاكسازییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
باسنيوز
