سبەی كێشەی بێ ئاویی ژمارهیهك گهڕهكى هەولێر چارەسەر دەبێت
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، سەبارەت بە كاتی تەواوبوون و چاككردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، ڕاى گهیاند: "تیمەكانمان بەردەوامن لە كاركردن بۆ چاككردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، بەمەش پێشبینی دەكەم ئەمڕۆ نزیكەی 70%ى كارهكان لە چاككردنەوەكە تەواو بێت و بەشەكەی دیكهشی ئامادەكاری بۆ دەكرێت و سبهى چوارشەممە بەتەواوى چاك دەبێتەوە و ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت، ههروهها ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەكانە دێتەوە، كە چەند ڕۆژێكە بەهۆی ئەو كێشەیەوە بێ ئاو بوون".
دوێنێ دووشهممه بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا دانیشتوانى هەولێری ئاگادار كردەوە لهوهى، بەهۆی شكانی بۆریی ئیفراز سێ، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێ ئاو دەبن و پێویستە دەست بە ئاوەوە بگرن.
بۆریی ئیفراز سێ بە گەورەترین بۆریی دابەشكردنی ئاوی هەولێر دادەنرێت، كە نزیكەی 35% بۆ 45%ـی گەڕەکەکانی شاری هەولێر پشت بەو بۆرییە دەبەستن، ئەو گەڕەکانەی پشت بەو بۆرییە دەبەستن، دەکەونە نێوان شەقامی ههولێر - پیرمام تاوەکوو شەقامی کەرکووک و لە دەرەوەی بەشێكی 60 مەتری و تاوەکوو 120 مەتری.
باسنیوز
