له هه‌رێمى كوردستان 27 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 597 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 27 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 27 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنجیان له هه‌ولێر بوون، پێنج كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، 12 كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، دوو كه‌سیش له هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك كه‌سیش له گه‌رمیان بوون.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٢)
١. پشکنین: (٥٤٤٣ پشکنینی نوێ)
(١٥٧٤ هەولێر)، (٧٢٨ سلێمانی، ١٦٢ گەرمیان)، (٢٩٣٩ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٥٩٧ تووشبووی نوێ)
(١٦٤ هەولێر)
(١١٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٢٦٥ دهۆك)
(٣٣ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٨١ چاکبوون)
(١٩٨ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٧ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٧ مردن)
(٥ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان)
(١٢ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٩٢٦٨٣ (١٤٧٨٢٩ هەولێر، ١٠١١٣٢ سلێمانی، ١٤٠١٠٣ دهۆك، ٣٦١٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٩٠٧ (١٤٦٤٠ هەولێر، ١٣٩٤٦ سلێمانی، ٨٠٣٨ دهۆك، ١٢٨٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٤٠٢٧ (١١٠١٦ هەولێر، ٩٠٩٤ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٤٨٩ (٣١٢٥ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٥١٧٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
مردن ١٣٩١ (٤٩٩ هەولێر، ٧٣٩ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
