لە سنووری ڕاپەڕین دوو کەس بە دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر کران
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕايگەیاند: "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدوواداچوونی ورد، هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە بڕێک حەبی قاچاغیان لە ئێرانەوە هێناوەتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە".
محەمەد فازڵ ئاماژەی بەوەش کرد، حەبەکان پێکهاتوون لە بڕی سێ هەزار و 500 دەنک حەبی جۆری (ستامینوفین) و بڕی 300 دەنک حەب لە جۆری (ئەزیسرۆمایسین)".
گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاشی گەیاند: "بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر تۆمەتباران بەپێی یاسای گومرگ دەستگیر کراون".
باسنيوز
