ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی تەکنیکیی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەبارەی بودجەی ساڵی٢٠٢١ی عێراق، سەردانی بەغدا بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە١٤ی٩ی٢٠٢٠ شاندێکی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا و بڕیارە شاندەکە کاتژمێر١١ بگەنە بەغدا.
گوتیشی شاندەکە لە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی داریی و پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدێن و زیاتر شاندێکی تەکنیکین.
ھۆکاری سەردانەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ و لەوێ لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق لەبارەی پشک و ماف و ئیمتیازاتی حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ گفتگۆ دەکەن.
پێشتر شاندی تەکنیکی ھەردوو وەزارەتی دارای و پلاندانان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق چەند جارێک کۆ بوونەتەوە بۆ گفتەگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی٢٠٢١ کە بڕیارە ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادە بکرێت.
باسنیوز
