حکومەت زەوی و 25 ملیۆن دینار دەدات بە 87 خێزان کە لە تورکیا و ئێرانەوە گەڕاونەتەوە
پرۆژەکانی ئامێدی هەموو شارۆچکەکانی سنوورەکە دەگرنەوە، رێگاوبان، پرۆژەی ئاو و کارەبا و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان لە کاری لەپێشینەی پلانی حکومەتدا دانراون. لە سنووری شیلادزێ و ئامێدی 87 ماڵ هەن لە خێوەتگادا دەژین، بەهۆی کوردایەتییەوە ئاوارە ببوون، هەشت ساڵە گەڕاونەتەوە و ماڵیان نییە، هەریەکەیان پارچە زەوییەکی بەبێ بەرامبەر دەدرێتێ لەگەڵ 25 ملیۆن دینار بۆئەوەی خانووی لەسەر دروستبکات.
خەیری سەعید دووکاندارە، دەڵێت "بەرنامەی بەرپرسیار بووە هۆی ئەوەی کە خێوەتگەی شیڤچنارک دەنگ بداتەوە کە تاوەکو ئێستا حکومەت ئاگاداری دۆخی ئێمە نەبوو، بەڵام دوای بەرنامەی بەرپرسیار ئاگاداربوون".
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک باسی لەوە کرد، پرۆژەکان پێکدێن لە ئاو، کارەبا، شەقام و نۆژەنکردنەوەی هەموو ئەو قوتابخانانەی کە داوای نۆژەنکردنەوەیان کراوە، پرۆژەکان لە شەش ناحیە و سەنتەری شار دەبن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر داوە و دەست بە جێبەجێکردنیان
rudaw
