جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆرۆنای تێپه‌ڕاند
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌عبی گوتی: سوپاس بۆ خودا ئه‌نجامی دوایین پشكنینه‌كانم به نیگه‌تیڤ ده‌رچوو و سوپاسی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیشی كرد، كه هه‌وڵێكی زۆریان له‌گه‌ڵ داوه.
كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه لایه‌نی ده‌روونییه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه نابێت كه‌سی تووشبوو به كۆرۆنا خۆی تووشی رووخانی ده‌روونی بكات.
حه‌سه‌ن كه‌عبی روونیشی كرده‌وه، "ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری په‌رله‌مانتاریم" و جه‌ختی كرده‌وه، "قۆناغی داهاتوو گرنگترین قۆناغه بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسا گرنگه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته داراییه‌كان".
له 24ی مانگی رابردوو حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تووشبوونی خۆی به په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاندبوو.
k24
