به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت 112 پڕۆژه له سنووری قه‌زای ئامێدی راگه‌یه‌ندران
له پرێس كۆنفرانسێكدا له سنووری قه‌زای ئامیدی، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له وه‌ڵامی پرسیاری رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه داوه، كه بڕیاره له سنووری 6 ناحیه‌ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی جێبه‌جێ بكرێن.
لای خۆشیانه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌واوی ئه‌و 6 ناحیه‌یه قسه‌یان بۆ په‌یامنێری كوردستان24 كرد، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
وارشین سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێلادزێ رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌دا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه به گوژمه‌ی 9 ملیار دینار له سنووری ناحیه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌درێن.
نه‌شوان حوسنی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسنك تایبه‌ت گوتی: به‌گوژمه‌ی 4 ملیار و 400 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له سنووره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌درێن.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پشكی ناحیه‌كه‌یان له‌و پڕۆژانه به گوژمه‌ی 2 ملیار و 137 ملیۆن دینار ئه‌نجام ده‌درێن.
حه‌مید زوبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ گوتی: ژماره‌یه‌ك پڕۆژه به گوژمه‌ی 2 ملیار و 38 ملیۆن دینار له ناحیه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سامی ئوسامه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دێره‌لوك ئاشكرایكرد: پشكی ناحیه‌كه‌یان له‌و پڕۆانه خۆی له 21 پڕۆژه‌ی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه و به گوژمه‌ی 4 ملیار و 150 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌لند كوكه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چه‌مانكێ گوتی: نزیكه‌ی 3 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی سنووری ناحیه‌كه‌یان ته‌رخانكراوه، كه خۆی له 8 پڕۆژه‌ی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری قه‌زای ئامێدی له بواره جیاوازه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی رێگاوبان، قیرتاوكردن، پڕۆه‌كانی ئاو و كاره‌با و دروستكردنی ژماره‌یه‌ك پردی پیاده.
k24
