له هه‌رێمى كوردستان 20 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 573 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 20 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 20 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنجیان له هه‌ولێر بوون، نۆ كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، پێنج كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، كه‌سێكیش له هه‌ڵه‌بجه بوو.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٠)
١. پشکنین: (٥٣١١ پشکنینی نوێ)
(١٣٧٦ هەولێر)، (٦٦٨ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٣٠٥٩ دهۆك)، (٥٣ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)
(١٩٣ هەولێر)
(٨٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٥٠ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٧٤ چاکبوون)
(١٩٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٠ مردن)
(٥ هەولێر)
(٩ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٨٠٤٣٦ (١٤٤٤٣٦ هەولێر، ٩٩٠٦٠ سلێمانی، ١٣٣٤٠٦ دهۆك، ٣٥٣٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٦٥٥٦ (١٤٢٦٠ هەولێر، ١٣٥٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٦ دهۆك، ١٢١٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٣١٠٠ (١٠٦١٤ هەولێر، ٨٩٢٩ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢١١٦ (٣١٥٥ هەولێر، ٣٩١١ سلێمانی، ٤٩٩٣ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ١٣٤٠ (٤٩١ هەولێر، ٧١٨ سلێمانی، ١١٠ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
