پەرلەمانتارێکی پارتی: لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەک هەڵوێستن

پەرلەمانتارێکی پارتی: لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەک هەڵوێستن
بۆ پرسی سیستەمی هەڵبژاردن لە یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکۆکی لە نێوان لایەن و پێکهاتەکاندا هەیە و لایەنە کوردستانییەکانیش یەک هەڵوێستن.

د.محەمەد شاکر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەبارەی بە سیستەمی ھەڵبژادن لە یاسای ھەڵبژاردن، کردووە.

محەمەد شاکر هەروەها رایگەیاند، ئەوان وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ شاندی ئیئتیلاف و هاوپەیمانییەکانی سائیرون، ئەلوەتەنییە و نەهجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە بۆ کورد باشترە هەموو عێراق یەک بازنە بێت، بەڵام رەنگە لە قۆناغی ئێستا ئەو پێشنیازە لە بەرژەوەندیی پێکهاتە و لایەنەکانی دیکە نەبێت، ”لایەنە کوردستانییەکان هەموومان هاوڕاین و ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆ و راوەرگرتنداین دواتر لەسەر ئەو بنەمایە، هەوڵ دەدەین خاڵی هاوبەش بۆ هەمووان دیاری بکەین و بۆچوون و ڕای لایەنە کوردستانییەکانی تێدا جێ بکەینەوە“.

هەروەک محەمەد شاکر رایگەیاند، لایەنە عێراقییەکان ناکۆکیی زۆریان لەبارەی پرسیبازنەکانی هەڵبژاردن هەیە و چاوەڕوان ناکرێت وا بە زوویی لەسەر ئەو پرسە رێک بکەون، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دواجار هەردەبێ لەسەر ئەو پرسە بگەن بە رێکەوتن، ”بێگومان %100 ناتوانرێ پێشنیاز و داوای هەموو لایەک قبوڵ بکرێ، بەڵام دەکرێ خاڵێکی هاوبەش هەبێ، کە زۆرینەی پێکهاتە و لایەنەکان قبوڵی بکەن“.











باسنیوز




Top