ئەندامێكی پەرلەمان: سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیرادەیەكی بەهێزی بۆ چاكسازی هەیە
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەردەوامبوونی پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا لە كاتێكدا قەیرانی دارایی و قەیرانی پەتای كۆرۆنا هەبووە، ئەمەش لەو چوارچێوەیەیە كە سەرۆكی حكوومەت ئیرادەیەكی بەهێزی بۆ چاكسازی هەیە.
سارا دڵشاد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی ڕاگه‌یاند، یاسای چاكسازی یه‌كێكە له به‌شه گرنگه‌كانی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیە یاساكە جێبەجێ دەكرێت، ئەمەش ”هه‌نگاوێكی هه‌ره گرنگە له هه‌ردوو بواری كارگێڕی و داراییدا. به دڵنیایه‌وه هه‌نگاوی تریشی به‌دوادا دێت بۆ چاكسازی كه مه‌به‌ست لێیان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌رییه، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، هه‌وڵی دروستكردنی ئاسته‌نگ و دژایه‌تیكردنی یاسایه‌كه‌ش ده‌درێت“.
گوتیشى: ”ئیراده‌ی چاكسازیخوازن زۆر به‌هێزه و هه‌رده‌بێ جێبه‌جێبكرێت، خودی سەرۆكی حكوومەت ئیرادەیەكی بەهێزی هەیە، بۆیە پێویسته بۆسه‌رخستنی هه‌رهه‌موومان پشتیوانی لێبكه‌ین و تێكه‌ڵی ناكۆكییه سیاسییه‌كان نه‌كرێت، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا یاساكه هی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداره له‌كابینه‌ی نۆیه‌م. به ئه‌نجامدانی چاكسازیش جگه له‌وه‌ی كاره‌كان زیاتر شه‌فاف ده‌بن و دادپه‌روه‌ریی دێته‌دی. له هه‌مانكاتدا رێگریش ده‌كرێت له‌وه‌ی چیتر له‌ژێر هه‌رناو و بیانوویه‌ك بێت سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ربدرێت یان به‌میزاج و به نایاسایی پله‌به‌رزبكرێته‌وه، یا خه‌ڵك خانه‌نشین بكرێن. به‌گشتی خه‌ڵكی شایسته مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت“.
جەختیشی كردەوە كە خه‌ڵكانێك هه‌ن له جێبەجێكردنى یاساى چاكسازى زیانیان پێده‌گات، بۆیه ”ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند كە گرنگه له به‌ره‌ی هاووڵاتیان دابین و ئه‌م خواسته‌یان جێبه‌جێ بكرێت“.
بە بڕوای ئەندامەكەی پێكهاتەی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان، دەبێت پەرلەمان چاودێریی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاساكه بكات، ”حكوومه‌تیش ده‌بێت به‌پێی یاساكه هه‌ر سێ مانگ جارێك راپۆرتی خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات. مافی هاووڵاتیانیشه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه بكه‌ن و له ڕاستیی هه‌موو بابه‌ته‌كان ئاگادار بن و چیتر خه‌ڵكانێك بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كه‌ن“.
باس‌نیوز
