لە هەولێر هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەستی پێ کرد

لە هەولێر هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەستی پێ کرد
بەمەبەستی پێشگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، هەڵمەتێکی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرجەم پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند کە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13/9/2020 لە شاری هەولێر هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە و لەمبارەوە د. دڵۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "بەمەبەستی خۆپارێزی و تاکپارێزی و لەسەر ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەسپێکی هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ڕادەگەیەنین کەلە ماوەی پێنج ڕۆژدا ٣٥ تیم کاری تێدا دەکەن کە١٠ لەو تیمانە لەناو شاری هەولێر و دەروازەکان دەبن، ئەوانی تریش لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان هەڵمەتەکه بەڕێوە دەبەن.

"لەبارەی هاوبەشەکانی ئەو هەڵمەتەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر گوتیشی: "بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر، لەگەڵمان بەشدارن.




باسنیوز
Top