سۆران.. سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا كرایه‌وه
كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و چه‌ند گروپ و كه‌سێكی دیكه‌ی خێرخوازه‌وه دابین كراون و تووشبووانی كۆرۆنا له‌قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆری لێدهخهوێندرێن و چیتر پێویست ناكات بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێن.
له ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆراندا هاتووه، تا ئێستا هه‌زار و 559 كه‌س له‌سنووری ئه‌و قه‌زایه تووشی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، دۆخی قه‌زاكه به‌جۆرێك خراپه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر له‌رێزی پێشه‌وه‌ی قهزاكاندایه و كۆڤید19 له‌ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانیدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه
k24
