له پارێزگاكانی هه‌رێم 3 پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر جێبەجێ دەكرێن
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند، ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر، كە لەرووی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە.
k24
