بۆ ماوەیەک دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەوەستێت

بۆ ماوەیەک دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەوەستێت
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەیەك لە كارەبای هێڵی دووەمی پڕۆژەی ئاوی دووكان- سلێمانی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت.

ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بە هۆی بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دووکان_ سلێمانی هێڵی دوو، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و ئەڵلایی و گۆپاڵە و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت" .

گوتیشی: "کێشە لە پڕۆژەکە نییە، بەڵکو کێشەی بڕانی کارەبا لە پڕۆژەکە هەیە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن و ئاو بەفیڕۆ نەدەن تاوەکو چارەسەر بوونی کێشەکە و ئاسایی بوونەوەی دابەشکردنی ئاو".












باسنيوز


Top