له‌ هه‌رێمى كوردستان 574 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 574 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 574 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 574 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 12 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 12 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، سێیان له‌ هه‌ولێر بوون، سێشیان له‌ سلێمانى بوون، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٩)

١. پشکنین: (٤٥٣٠ پشکنینی نوێ)
(١١٤٨ هەولێر)، (٦٢٦ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٢٦٠١ دهۆك)

٢. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووی نوێ)
(١٥٦ هەولێر)
(٧٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٣٠٧ دهۆك)
٣. چاکبوون: (٥٠٠ چاکبوون)
(٢١٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢١٤ دهۆك)
(١٥ هەڵەبجە)

٤. مردن: (١٢ مردن)
(٣ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٧٥١٢٥ (١٤٣٠٦٠ هەولێر، ٩٨٢٣٧ سلێمانی، ١٣٠٣٤٧ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٥٩٨٣ (١٤٠٦٧ هەولێر، ١٣٤٤٦ سلێمانی، ٧٢٧٦ دهۆك، ١١٩٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٨٢٦ (١٠٤١٦ هەولێر، ٨٨٧٣ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٣٧ (٣١٦٥ هەولێر، ٣٨٦٤ سلێمانی، ٤٧٤٨ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)
مردن ١٣٢٠ (٤٨٦ هەولێر، ٧٠٩ سلێمانی، ١٠٥ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی ئەیلول ٢٠٢٠











باسنيوز


Top