لە كەركووك چەند کەسێک هاووڵاتییەکیان ڕفاند

لە كەركووك چەند کەسێک هاووڵاتییەکیان ڕفاند
بە گوتەی جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەنتەری شاری کەرکووک، گەنجێک لەلایەن باندێکەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە ڕفێندراوە.

عەلی موتەشەر، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك، رايگەیاند: "كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12/9/2020 لە ناوچەی پەنجا عەلی شاری كەركووك لایەن باندێكەوە هاووڵاتییەك بەناوی (م. ح.م) رفێندراوە و پاش چەند كاتژمێرێك لەو ناوچەیە هەوڵی ئازادكردنی رفێندراوەكە دراوە."

گوتیشی: "لە كاتی هەوڵی ئازادكردنی گەنجەکە لەلایەن رفێنەرەکانەوە گەنجەکە بریندار كراوە و پاشان ئۆتۆمبیلەكەشی لەلایەن ئەو باندەوە رفێندراوە."

لەبارەی دەستگیركردنی ئەو باندەوە، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركووك، باسی لەوەش كرد: "بەهۆی لێكۆڵینەوەكانەوە زیاتر زانیاری ناخەینە ڕوو."











باسنيوز


Top