لە زاخۆ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2020.9.12 لە کەمپی "بیرسڤی دوو"ی ئاوارەکان لە قەزای زاخۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا دوو خێوەتی ئاوارەکان بەتەواوی سووتاوە و زیانی زۆریان پێ گەیشتووە".
بێوار عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و تەنیا کەلوپەل و خێوەتی ئاوارەکان سووتاوە.
لە ماوەی١٠ ڕۆژی ڕابردوودا چوار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی خێوەتی ئاوارەکانە لە کەمپەکانی "چەم مشکۆ، قادیا و بیرسڤ"ی سەر بە زاخۆ لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە و لە چوار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکاندا نزیکەی٤٠ خێوەتی ئاوارەکان سووتاون و زۆربەشیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویان داوە.
باسنيوز
