بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه پێویستى به جۆرێكى خوێنه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بانکی خوێنی هەڵەبجە پێویستی بە خوێنە لە جۆری بی ناقس (- B)".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هەر کەسێك لەخۆی ڕادەبینێ، سەردانی بانکی خوێنی هەڵەبجە بکات، كه ده‌كه‌وێته نێو بینای نەخۆشخانەی کیمیاباران.
باسنيوز
